خۆپیشاندەران مۆڵەتیان بۆ بەرهەم ساڵح دیاریكرد

0

نوچە: ئاژانسەکان

خۆپیشاندەرانی عێراقی لە گۆڕەپانە سەرەكییەكانی مانگرتنەكاندا لە بەیاننامەیەكدا ماوەی سێ ڕۆژ مۆڵەتیان بە بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراق دا بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی كاتی عێراق.

 خۆپیشاندەران تا ڕۆژی هەینی داهاتوو، مۆڵەت بە سەركۆماری وڵاتەكەیان دەدەن كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی كاتی دیاری بكات.

خۆپیشاندەرانی عێراق دەڵێن، پەرلەمانی عێراق بە پەرلەمانی خۆمان نازانین و ئەندامەكانی بە نوێنەری خۆمان نازانین، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی شیعە بە ناوی پەرلەمانی عێراقەوە پرۆژەبریاری كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكایان لە عێراق پەسەند كرد، وەك وەڵامێك لە تۆڵەی كوشتنی قاسمی سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران.

هاوکات خۆپیشاندەرانی  هەڕەشەی ئەنجامدانی شۆڕشێكی ملیۆنیان كردووە لە ڕۆژی هەینیی داهاتوودا و زۆر فرەوانتر بێت لە خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com