نوچە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجام دا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند: كه دوا پێشهاته‌كانی عێراقی له‌گه‌ل پۆمپیۆ باس كردووه.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كات، كه له په‌یوه‌ندییه ته‌لفۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، چه‌ند ڕێگه‌یكی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه پێشنیار كردووه.
هاوکات لە راگەیاندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مەسروور بارزانی داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی کردووە.
هەر لەمبارەیەوە مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند ”مەسروور بارزانی و مایک پۆمپیۆ باسیان لە هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له عێراق كردووە، كه هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێریش له‌خۆ ده‌گرێت”.
هاوکات جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لە پەیوەندیی نزیکدا دەبن بۆ ئاگاداربوون لەبارەی پرسەکان.