فەرەنسا: سەردانی ئێران نەکەن

0

نوچە: ئاژانسەکان

حکوومەتی فەرەنسا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەکەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە بەرەبەیانی رۆژی هەینی٣-١-٢٠٢٠، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بارودۆخی ئێران دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، وا پێویست دەکات هاوڵاتیانی فەرەنسا سەردانی ئێران نەکەن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو هاوڵاتیە فەرەنسیانەی ئێستا لە ئێرانن و ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن و لە ئەگەری هەر رووداوێک، باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان لە تاران، ئاگادار بکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com