نوچە
لە یەکەم کاردانەوەی هێرشە موشەکیەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد و هەولێر، رایگەیاند ”ئێران هێرشی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەموو شتێک باشە”.
دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا رایگەیاند: موشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی دوو بنکەی سەربازیی لە عێراق کراوە، ئێستا هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ قوربانی و زیانەکان بەڵام تاوەکو ئیستا هەموو شت باشە. ئێمە بەهێزترین و پڕچەکترین سوپامان لە جیهاندا هەیە و ئەمڕۆ راگەیێندراوێکمان لەوبارەوە دەبێت.
پێشتر دوو بەرپرسی ئەمریکی بە سی ئێن ئێن و فۆکس نیوزی ئەمریکیان راگەیاندووە، لە هێرشەکەی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاش رایگەیاند: ژمارەی مووشەکەکان ١٥ مووشەک بوون، ١٠ مووشەکیان بنکەی عەین ئەسەدیان کردووەتە ئامانج، مووشەکێکیان هەولێری کردووەتە ئامانج و چوار مووشەکیشیان ئامانجیان نەپێکاوە.