نوچە: ئاژانسەکان
فڕۆکەی بۆینگ ئۆکرانی ٧٣٧ بە ١٧٠ سەرنشینەوە لە ئێران کەوتە خوارەوە.
خاچی سووری ئێرانی بڵاویکردەوە، تەواوی سەرنشینەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە گیانیان لەدەستداوە.
فڕۆکەکە لە تارانەوە بەرەو کیف رۆشتووە، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم لە جێهێشتنی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران، کەوتووەتە خوارەوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوە ئەو فڕۆکەیە ئاشکرا نەکراوە.
