نوچە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا زانیارییەکی کورتی لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨-١-٢٠٢٠، ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
جۆناتان هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە پێگەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)ەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئێران هێرشێکی موشەکی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.
هاوکات روونی کردووەتەوە، کە موشەکەکان لە نێو ئێرانەوە هاوێژراون و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە دوو سەربازگە لە عێن ئەسەد، لە پارێزگای ئەنبار و لە هەولێر کراونەتە ئامانج، ئێستا ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەن.