شلێر سەعید
ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەمە ۷ـ۱ـ۲۰۲۰) لە رێگای سماقوڵی قەزای کۆیە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا و چواری دیکەش بریندارن.
سەبارەت بە رووداوەکە زاهیر محمد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بە نوچەی راگەیاند: کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگای سماقولی روویدا لە نێوان نیسان دەبڵێک و هۆندا ئەکسێنت-ێک لە ئەنجامدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی پیاوێک بەناوی زید اسامە توفیق، لەدایکبووی ١٩٥٥ و برینداربونی چوارهاوڵاتی دیکە.
زاهیر محمد گوتیشی، ئەوەی گیانیلەدەستداوە بە رەگەزعەرەبە. هۆکاری رووداوەکەشی گەڕانەوە بۆ تیژڕەوی و نەمانی کۆنترۆلی یەکێ لە ئۆتۆمبێلەکان چوەتە سایدی بەرانبەر.
شایەنی باسە لە ساڵی ۲۰۲۰ یەکەمین گیانلەدەستدانە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە.




