نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە دەکرێتەوە

0

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزوانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێته‌وه‌ کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی پێشمەرگە.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەسەر ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە دروست کراوە و یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرۆژانەی کە حکومەتی ئەڵمانیا، وەك دیاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.

شۆڕش حاجی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووەو له‌گه‌ڵ ستافی نه‌خۆشخانه‌كه‌ کۆبووەتەوە، به‌ پێویستی زانیوه‌ كه‌ نه‌خۆش و بریندارانی پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌ریی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ وه‌ربگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com