بارزانی: دژی ئەوەین وڵات بەرەو شەڕی بەوەکالەت و دۆخێکی نادیارببرێت

0

نوچەنێت

سەرۆک بارزانی، لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە پەیامێک بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٧-١-٢٠٢٠، سەرۆک مەسعودبارزانی، پەیامێکی سەبارەت بە دۆخی عیراق و ناوچەکە بڵاوکردەوە. داوادەکات هەموولایەک هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت. لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەك بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین.

 ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت. ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر ڕێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com