ژمارەی رووداوەكانی كۆیە راگەیێندرا

0

شلێر سەعید: هەولێر

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كۆیە رایدەگەیەنێت، لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا ٢٠٣٤ رووداوی جۆراوجۆر تۆمار كراوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كۆیە، لەبارەی رووداوەکانی هاتوچۆ لەو قەزایە راگەیاند: لەماوەی یەك ساڵی رابردووی ٢٠١٩ دا ٢٠٣٤ رووداوی جۆراوجۆر لە گیانلەدەستدان و سووتان و خنكان و دەستگیركردن و شەڕ و دزیكردن روویانداوە وێڕای هەندێكر رووداوی بچووك و سادە.

بەڕێوەبەری پۆلیس قەزای كۆیە گوتیشی: خۆشبەختانە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی رووداوەكان كەمی كردووەو لە رووداوە گرنگەكانیش ٦٩ كەس لە قەزای كۆیەو دەوروبەری گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی ئەوكەسانەیش كە بە چەندین هۆكار تووشی برینداریبوون و لە بنەكە تەندرووستییەكان تۆمار كراون ٣٧٧ كەس بووە، كە برینی زۆرینەیان سووك بووە.

عەمید عەلی عەبدوڵڵا دەشڵێت، هەر لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا ٩٦٣ كەس بە تاوان و كەتن و سەرپێچی و هۆكاری جیاجیا دەستگیر كراون و دۆسییەكانیش رەوانەی دادگا كراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com