نوچە: ئاژانسەکان
لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە کرمان، دەیان کەس بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆوە گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکە برینداربوون.
پیرحوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران ئاشکرای کرد، کە تاوەکو ئێستا ٤٠ کەس لە بەشداربووانی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی بەهۆی زۆریی ژمارەی بەشداربووان و پاڵەپەستۆوە گیانیانلەدەستداوە.
سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لانیکەم ٢١٣ کەسی دیکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.