نوچە-ڕۆیتەرز
دەولەتی ئەڵمانیا بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق، بۆ وڵاتانی دەوروبەر دەگوازێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەڵمانیا بەشێک لەو هێزانەی کە لە عێراق جێگیر کراون بۆ وڵاتانی دراوسێ دەگوازێتەوە.
بە پێی بڕیارەکە، ئەڵمانیا ١٢٠ سەربازی خۆی کە زۆرتر مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن، رەوانەی ئۆردن و کوێت دەکات.
ئەم بریارەی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت، کە بە هۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە،عێراق بۆتە مەیدانی ململانێی سەربازی و بەریەککەوتنی دوو لایەنە.
لە کۆی ١٢٠ سەربازی ئەڵمانیا،٩٠ کەسیان لە هەرێمی کوردستان جێگیرن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، نیگەرانی خۆی لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق دەربڕیوە.