نوچەنێت-تایبەت
یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی H1N1 ئەنفلۆزای وەرزی لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دکتۆر خالید، لە قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، بەڵام تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە ھیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە .
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید خالید، لە قەزای کۆیە بە نوچەنێتی راگەیاند” لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، حاڵەتێک تۆمارکراوە کە توشی ڤایرۆسی H1N1 بووە”.
بۆ پشڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، نوچەنێت هەوڵیدا پەیوەندی بەبەرپرسانی نەخۆشخانەکەوەبکات، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێ بدەن. بەبیانوی ئەوەی”خەڵک نەترسێنن”.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، توشبووەکە ژنێکە ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.