٥٠٠هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوە دەکەن

0

شلێر سەعید- هەولێر

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی، قوتابیان دەستیپێکرد. تا ١٦ی مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٧-١-٢٠٢٠، تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی قوتابیان دەستیپێکرد، ٢٠١٣هۆڵی تاقیکردنەوە لە سنوری پارێزگای هەولێر هەیەو ٥٦٩هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

بەڕێوەبەری تەكنیكی ئەزمونەكان، عەبدولرەزاق تەلعەت ، دەبارەی دۆخی دەستپێکردنی ئەزمونەکان بە نوچەنێتی راگەیاند: ئامادەكارییەكان بەتەواوی بۆ دۆخی تاقیکردنەوەکان ئەنجامدراوە. نەوتمان بۆ هۆڵەکان دابینکردووە، داواشمان لە وەزارەتی کارەبا کردووە، کە بەپێی توانا هەوڵبدرێت کارەبا هەبێت. ئەمڕۆ کە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بوو بێ گرفت بەڕێوەچوو.

بەڕێوەبەری تەكنیك لەئەزمونەكانی پەروەردەی هەولێر، سەبارەت بە ماوە و شیوازی تاقیکردنەوەکان تاقیکردنەوەکان گوتی” تاقیكردنەوەكان تا ١٦ مانگ بەردەوام دەبێت. شێًوازی پرسیارەكانیش سەدا پەنجای بەشێوەی هەڵبژاردنە و سەدا پەنجاکەی تری شیكاریە”.

سەبارەت بە ماوەی پشوو عەبدولڕەزاق تەڵعەت ئاشکرای کرد” دوای تاقی كردنەوەكان بۆماوەی ٥ ڕۆژ قوتابیان پشوو وەردەگرن کە تا ۲۳ مانگ دەبێ ودواتر دەوام و پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com