نوچەنێت
لە رێوڕهسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران، ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٧-١-٢٠٢٠، بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆی زۆرەوە لە کاتی ناشتنی تەرمی قاسم سلێمانی، ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، بەهۆی قەرەباڵغییەوە ژمارەیەک کەس لە رێوڕهسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران لە شاری کرمان گیانیان لەدەستدا.