نوچەنێت
له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگارى هه‌ولێر، چوار پردى په‌ڕینه‌وه له شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر دروست ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٧-١-٢٠٢٠، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له لاپەڕەی تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاى كرده‌وه، له‌سه‌ر پێشنیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، له داهاتوویه‌كى نزیكدا چوار پردى په‌ڕینه‌وه له شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر دروست ده‌كرێن.
١ – شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری – به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی.
٢ – شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری – به‌رامبه‌ر كۆلێژی ده‌رمانسازی.
٣ – شه‌قامی كۆیه – به‌رامبه‌ر ماجدی مۆڵ، كه ئه‌و پرده‌یان له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خاوه‌نی مۆڵه‌كه دروست ده‌كرێت.
٤ – شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری – چوارڕیانی حه‌دیاب به‌رامبه‌ر كورانی عه‌نكاوه.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێرهەروەها نوسیویەتی”هیوادارین ئه‌م پردانه كه له‌م شوێنانه دروست ده‌كرێن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى شێلان هه‌بێت، داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كه‌ین، بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان، پرده‌كان به‌كار بهێنن”.