عەرەبێک دەکرێتە قائیمقامی خانەقین

0

نوچەنێت

دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، زۆربەی بەرپرسە ئیدارییەكانی كورد لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پۆستەكانیان دوور خراونەتەوە و كەسانی عەرەب و توركمان لە شوێنیان دانراون، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دەڵێت، ئیدارەی پارێزگای دیالە قائیمقامی خانەقین خانەنشین دەكات و عەرەبێك لە شوێنی دادەنێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ـی خانەقینی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند”لە لایەن پارێزگای دیالەوە محەممەد مەلا حەسەن قایمقامی خانەقین ئاگادار كراوەتەوە، كە خانەنشین دەكرێت و، لە شوێنی ئەو كەسێكی عەرەب دیاری كراوە بكرێتە قائیمقامی شارەكە”.

دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ زیاتر لە ٣٥ گوندی كوردنشین چۆڵیان كردووە و بەعەرەب كراون، سیاسەتی عەرەباندیش لە خانەقین زۆر بە بەرنامەڕێژی كاری لەسەری دەكرێت.

شێخ مستەفا دەڵێت، ئەگەر بێت و قائیمقامی خانەقین بكرێتە عەرەب، ئەوا بەعەرەبكردن زیاتر دەبێت، كە تا ئێستا ٣٥ گوندی كوردی ناوچەكانیان چۆڵ كردووە بە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەكەیانەوە و، عەرەب هێندراون لە شوێنیان نیشتەجێ كراون، بۆیە خەریكە بە تەواوەتی عەرەب كۆنتڕۆڵی  شارەكە دەكات.

ناوبراو گوتی، بەپێی بەركەوتەش بێ، قائیمقام پشكی كوردە، بەڵام  ئیدارەی پارێزگای دیالە بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕای كورد، بەرپرسەكان لە پۆستە ئیدارییەكان دوور دەخاتەوە و كەسانی عەرەب لە شوێنیان دادەنێت، جگە لە قائیمقامی خانەقینیش، چەندین بەرپرسی تری ئیداری بڕیاری لەسەركارلادانیان دراوە.

بەرپرسەكەی پارتی، ئەو ترسەی نەشاردەوە، كە بە دەستبەكاربوونی قائیمقامێكی عەرەب، بەرنامە و ڕێكارەكانی بەعەرەبكردن لە خانەقین و دەوروبەری زیاتر و خێراتر بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com