نوچەنێت
به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر گۆڕدرا.
بەپێی نوسراوێک کە رێکەوتی دوێنێ دووشەممە، ٦-١-٢٠٢٠ی لەسەرە، عەمید دیدار عومەر، وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، دەستبەکاربوو.
عه‌مید دیدار عومه‌ر قادر، له جێگەی لیوا هێرش محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د دانراوە کە پێشتر بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بوو بەڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئێستا کراوە بە بەڕێوەبەری رەگەزنامەی هەولێر.
عه‌مید دیدار عومه‌ر لە نوسراوەکەدا دەڵێت “به‌ڵێن به‌هاوڵاتیان و وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ده‌ده‌م، هه‌رچی پێم بكرێت و له‌توانامدا هه‌بێت له‌خزمه‌تكردن و دابینكردنی سیستمیكی هاتوچۆی هاوچه‌رخ درێغی نه‌كه‌م و شه‌و رۆژ ده‌خه‌مه سه‌ر یه‌ك له‌گه‌ڵ گشت ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندكان بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێر، به‌ئاسوده‌یی هاتوچۆ بكه‌ن و دووربن لە رووداوه‌كانی هاتوچۆ”.