نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، هۆشداری هاتنی شەپۆلێکی بەفروباران دەدات.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٧-١-٢٠٢٠،، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکی بڵاوکردەوە کە لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفروباران روودەکاتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی پێشبینییەکەی کەشناسی، ئەم شەپۆلە لە سبەی دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکات. له سه‌نته‌رى پارێزگاكان ئاستى باران له‌ماوه‌ى هاتنى ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌رووى ٢٠ ملم ده‌بێت، له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا به‌فر ده‌بارێت، ئه‌گه‌رى به‌فربارین له سه‌نته‌رى شارەکانیش هەیە”.
هەر بەپێی ئەم پێشبینییە، پله‌ى گه‌رما ٥ تا ٥ پله نزم ده‌بێته‌وه، خێرایی با زیاد ده‌كات، هه‌ندێك جار له‌كاتى بارانبارین ئه‌گه‌رى ته‌رزه‌بارین هه‌یه، مه‌وداى بینین بۆ كه‌متر له یه‌ك كیلۆمه‌تر كه‌م ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تى له ناوچه شاخاوییه‌كاندا. کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ١٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.