نوچەنێت
بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، ئێران بەتەمایە بەزووترین کات هەوڵی تۆڵەکردنەوەی قاسم سلێمانی دەدات.
كەناڵی سی بی ئێسی ئەمەریكا، رایگەیاندووە، دوای بەخاكسپاردنی تەرمی قاسم سولەیمانی ئێران هەوڵی تۆڵەکردنەوە دەدات. واشنتن لە موشەكە بالستییەكانی ئێران نیگەرانە، ئەگەری ئەوە ھەیە كە لە ٣٦ كاتژمێری داھاتوودا بەکاربهێنرێن”.
هەر بەپێی ئەم هەواڵە ئەمریکا دەبێ لە عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن چاودێری جوڵەی سەربازی گروپەكانی چەکدارییەکانی نزیك لە ئێران بکات.