نوچە-ڕۆیتتەرز
دبلۆماتکارێکی ئەوروپا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو بەرێوەبچێت، ئەندامانی ئەم یەکێتیییە میکانیزمی ماشە یان سنەپ بەک، چالاک دەکەن.
بە گوێرەی سەرچاوەکەی ڕۆیتەرز، وڵاتانی زلهێزی ئەوروپی(بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا) ڕەنگە بژارەی میکانیزمیسنەپ بەک، بخەنە سەر مێز و گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.
بە گوێرەی میکانیزمی سنەپ بەک و لە ئەگەری گەیشتنی لایەنەکان بە بنبەست، سەرجەم ئەو سزا وگەمارۆیانەی کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵپەسێردراون، سەرلەنوێ بە سەر ئێراندا دەسەپێندرێت.
کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تایبەت دەبێت بە چۆنێتی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.