تا ئێستا بڕیارێکی حکومەت جێ بەجێ نەکراوە

0

شلێر سەعید-هەولێر

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبوایە سەرجەم نانەواخانەو فڕنەکانی هەرێمی کوردستان، کیسی کاغەز لەجیاتی زەرفی لایلۆن بەکاربهێننم بەڵام تائێستا ئەو بڕیارە جێ بەجێ نەکراوە .

مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە نانەواخانەو فڕنەکان، کیسی کاغەز بەکاربهێنن، بەڵام ئەم بڕیارە تا ئێستا جێبەجێنەکراوە. نانەواوایەکیش دەڵێت”نرزخی ئەم کیسە کاغەزانە بەرزە، بەبی هاوکاری حکومەت ناتوانین جێبەجێی بکەین”.

کەریم ئەحمەد، خاوەن نانەواخانەیەکە لە هەلێر سەبارەت بەهۆکاری بەکارنەهێنانی کیسی كاغەز لەجیاتی زەرفی لایلۆن بە نوچەی گوت” ماوەیەک کاغەزم بەکارهێنا، بەڵام دوای وازم لێهێنا چونکە نرخی زۆرگرانە و بۆئێمە ناگونجێ، ئەگەر حکومەت بڕیاریێک دەردەکات با ئاسانکاریش بۆ ئێمە بکات”.
سەبارەت بە جیاوازی نرخی کیسی کاغەزو زەرفی لایلۆن، ئەو نانەوایە دەڵێت” نرخی زەرفی کاغەز کیلۆی ۱۷۵۰دینارە و٦۰ دانەی تێدایە، بەڵام کیلوی زەرفی نایلۆن کە ٦۵ دانەی تێدایە بە ۷۵۰ دینارە “.

هاوڕێ محمد، نانەوایەکی ترە دەڵێت” باچیتر لیژنە نەیەت وەکو سزا پارەمان لێوەرگرێت، چونکە نرخی کیسی کاغەز گرانە، ئەو کیسەی لێرە دروست دەکرێت بۆنی زۆرناخۆشە، پێموابێ لەو کارتۆنی پیسی فڕیدراو دروست دەکرێت بۆیە زەرفی لایلۆن پاکترە”

دکتور سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، سەبارەت بەجێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارە دەڵێت” ئێمە لەگەڵ قائیم قامیەتی هەولێر و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و بازرگانی لە کۆبونەەداین، تا ڕێگە چارەیەک ببۆ ئەم مەبەستە دۆزینەوە. راستە کاغەزەکان نرخیان زۆرە بەهۆی ئەوەی لە هەرێم تەنیا یەک کارگەی دروستکردنی زەرفی کاغەز هەیە”.
بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی پاراستنی تەدروستی هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو “بیرمان لەوەکردۆتەوە کە زەرفی کاغەز لەدەرەوە هاوردە بکەین، ئەوکاتیش نازانین نرخەکەی چۆن دەبێ و کوالیتی چۆنە بۆیە ئەوەش ئامادەکاری وردی دەوێ بۆ جێ بەجێ کردنی بڕیارەکە”.

فازڵ شەریف، لەرێکخراوی هەناسەی سروشت بۆ ژینگەپارێزی، رایوایە، کە دەبێت خەڵک خۆی هوشیاربێت لەسەر ئەوەی ئەوشتانەی کە زیانی هەیە بەکاری نەهێنێت” جاران زەرف نەبوو خەڵک خۆی بەدەستی نانەکەی دەهێنایەوە یان پەڕوی تایبەت بەنانیان دەبرد لەگەڵ خۆیان، بە ڕای من هەڵ بدرێت خەڵک هۆشیار بکرێتەوە و بگەڕێتەوە ئەو کلتورەی جاران هەبوو زۆر تەندروستربوو “.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com