نوچەنێت
بەمەبەستی خۆپاراستن و ڕێگری کردن لە بڵاو بونەوەی ڤایروسی H1N1 وەزارەتی تەندروستی، چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند رێنبماییەکی بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلەوانزای وەرزی بڵاوکردەوە، لە رێنماییەکاندا هاتووە، کە بەزووترین کات ئەم رێنماییانە لە قوتابخانەکان بڵاوبکرێنەوەو قوتابیان هوشیاربکرێنەوە.
رێنماییەکان:
- وریای نیشانەكانی ئەنفلەوەنزابن، كە گرنگترینیان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشە بۆ زیاتر لە ٣٨ پلەی سیلیزی، هاتنی ئاو لە لووت، كۆكە و سەرئێشە و ئازاری ماسوولكە و جومگەكان. ئەگەر نیشانەكانی ئەنفلەوەنزا بەسەر قوتابییەك دەركەوت، لە قوتابیەكانی تر جیا بكرێتەوە و بەپەلە باوك و دایكی لێ ئاگادار بكرێتەوە.
- پێویستە ئەو قوتابیەی كە نیشانەكانی ئەنفلەوەنزای لەسەر دەردەكەوێت، لە ماڵەوە بمێنێتەوە وپشووی بدرێتێ (دەوام نەكات)، ئەگەر بۆ چارەسەر نەبێت نەچێتە دەرەوە و تەنها ئەو كاتە بگەڕێتەوە قوتابخانە كەپلەی گەرمی لەشی قوتابیەكە بگەرێتەوە پلەی ئاسایی و بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر تای نەبێت بێ وەرگرتنی دەرمان بۆ هێنانە خوارەوەی تا.
- قوتابیان فێری ئەوە بكرێن خۆیان لە بەكارهێنانی پەرداخ و كەوچك و كلینكس و خاولی یەكتر بەدوور بگرن. تەنیا كەلوپەلی تایبەتی خۆیان بەكاربهێنن.
- پێویستە هەموو كاتێك ئاو و سابون و پاككەرەوەكان بەردەستبن و قوتابیان بە بەردەوام دەستیان بشۆن بە تایبەتی پێش خواردن و خواردنەوە دووای چوونە ئاودەست، یان لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، وە پێش شۆردنی دەستەكانیان پەنجە لە دەم و لوت و چاوەكانیان نەدەن. وە هەروەها دەتوانن جێلی ئەلكهول بەكاربهێنن بۆ خاوێن كردنەوەی دەستیان.
- هانی قوتابیان و كارمەندانی قوتابخانە بدرێت بۆ دووركەوتنەوە لە باوەش بەیەكداكردن و ماچكردنی هەر كەسێك لە وەرزی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزادا، بەتایبەتی ئەگەر نیشانەكانی نەخۆشیەكە بەسەر قوتابییەكان دەركەوتبێت.
- فێركردنی قوتابیان بە داپۆشینی دەم و لوتیان لەكاتی پژمین و كۆكە بە كلینیكس یان دەستەسرێك وە كلینكسەكە بخاتە سەبەتەی خۆڵەوە دوای بەكارهێنانی.
- لەكاتی نەخۆش كەوتن هەوڵدا پتر شلەمەنی گەرم بخواتەوە.
- بۆ خۆ پاراستن لە نەخۆشی سەرما و ئەنفلۆنزا، پێویستە خواردن و خواردنەوەی هاوسەنگ بخوات كە پڕ بێت لە ڤیتامینەكان وەكو سەوزە و مێوە.
- هەوڵبدریًت پرۆسەی چوونە ژووەرەوە و هاتنەدەرەوەی قوتابیان بۆ ناو پۆل، هێمن و لەسەرخۆبێت بۆ رێگرتن لە قەڵەباڵغی.
- پێویستە بە بەردەوام و بەڕێكوپێكی ئاودەست و زەوی و هەموو رووەكانی ناو پۆل لە كورسی و رەحلە و دەسكی دەرگا و پەنجەرە بسرێتوە و خاوێن بكرێتەوە، بە بەكارهێنانی پاككەرەوەكان.
- بایەخ بە هەواگۆڕكێ بدرێت لە پۆلەكان، بەكردنەوەی پەنجەرەكانی پۆل بەلایەنی كەم لەكاتی پشوەكان.
“زۆربەی تووشبووان بە ئەنفلەوەنزای وەرزی، بە پشودان وە ئاگاداری خواردن و خواردنەوە بێ چارەسەری پزیشكی چاك دەبنەوە”
“خۆپاراستن باشترە لە چارەسەركردن”