عەبدولمەهدی پەیوەندی بە بارزانی-یەوە دەکات

0

نوچە

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا عادل عەبدولمەهدی و سەرۆک بارزانی دوایین پەرەسەندنی رووداوەکان و هەڵوێستی عێراقیان تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە سەرۆک مەسعود بارزانی کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پەرەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە و عێراق کردووە.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سرووشتی پەیوەندییەکانی ئێستا و هەڵوێستی عێراق و بەردەوامبوونی کاری هاوبەشی نیشتمانی و هاوکاری پتەو بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەرژوەندی و سەروەری نیشتمانی تاوتوێکران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com