شلێر سەعید: هەولێر
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەوانەی خۆراک یان هەر کەلوپەلێکی بەسەرچوو هەبێ، بە یاسا مامەڵەیان لە گەڵدا دەکەین و بێگومن سزای خۆیان وەردەگرن. دەشڵێت . ”٣١٢ كۆگای دەرمان داخرا و زیاتر لە ٣٧٥ تەن خۆراك دەستی بەسەردا گیراوە”.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە دەربارەی کەلو پەلی بەسەر چوو ڕایگەیاند : ئەوانەی خۆراک یان هەر کەلو پەلێکی بەسەرچوو بەیاسا مامەڵەیان لە گەڵدا دەکەین و بێگومن سزای خۆیان وەردەگرن نزیكەی 28 لیژنەمان هەیە و نوێنەری هەموو لایەنەكانی تێدایە، یەکێک لەو لێژنانە تایبەتە بە لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، ٦٢٥ سەردانی كراوە بۆ پشكنین و بەدواداچوون ، ٥٥٠ سەرپێچی تۆماركراوە و بەوهۆیەشەوە ١٣٠ شوێن داخراوە و لەو پشكنینانە كۆی ئەو کالاوشتومەکانەی ماوە بەسەرچوو و ناتەندروست دەستی بەسەردا گیراوە بڕی ٣٧٥ تۆن و ٨٢٨ كلیۆ بووە بەو ھۆیەشانەوە سزای بەندكردن هەبووە هەروەها سزای دارایی سەپێنراوەتە سەرسەرپێچیكاران. كە ٢٢٤ ملیۆن دینار وەك پێبژاردن وەرگیراوە بەپێی پسوولەی دارایی .
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر هاووڵاتیانی دڵنیاكردەوە، كە تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ ڕۆژانە لەبازاڕو شوێنە گشتیەكان شەوو ڕۆژ بەدواداچوون دەكەن بۆ ئەوەی خۆراكی ماوەبەسەرچوو بنەبڕ بكرێت و نەبێتە هۆكاری مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان، بەڵام پێویستە ئەوانیش هاوكارمان بن و دەستنیشانی ئەو شوێنانەمان بۆ بكەن كە خۆراكی ماوەبەسەرچووی تیایە.
قایمقامی هەولێر دەشڵێت، لەسنووری شاری هەولێرو دەورووبەری توانراوە ٣١٢ شوێنی دەرمان دابخرێت، کە سەرپێچیان كردووە و سزاكانیشی بریتی بووە لە ١٦٥ ملیۆن دینار سزای دارایی دراون واتا ئەوانەی، كە كاری دەرمان دەكەن و سەرپێچیان كردووە بە پارە سزا دراون یاخود داخراون و هەندێكیشیان ڕەوانە دادگا كراون بۆ بەندكردن ئەوانەیش سەرپێچی زۆریان لەسەر كەیسی دەرمان كردووە. گوتشی ”ئەوانەی، كە بە درێژای ئەمساڵ سەرپێچیان كردووە ٢٣٨ كەس دەستگیر كراون لەلایەن مەفرەزەكانی سەر بە قایمقامیەت و لەو ژمارەیەش ١٢٠ كەس دراونەتە دادگا و بە بڕیاری دادگاش بەند كراون ئەوانی دیكەیش بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە.




