نوچە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، به بۆنه‌ی له‌ده‌ستدانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌ئی كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، “رووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سوله‌يمانى بووەتە مایەی ئه‌سه‌ف و نیگەرانی بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “بەڕێزیان دۆستمان بوو لە بەرەی شەڕی دژ بە دیکتاتۆری و پشتیوان و هاوسەنگەریشمان بوو لە دژی گروپی تیرۆريستی داعش”.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێم
بەناوی خوای بەخشندە و ميهره‌بان
انا للە و انا الیە را‌جعون
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران
سڵاوتان لێ بێت،
ڕووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سوله‌يمانى بووەتە مایەی ئه‌سه‌ف و نیگەرانی بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەڕێزیان دۆستمان بوو لە بەرەی شەڕی دژ بە دیکتاتۆری و پشتیوان و هاوسەنگەریشمان بوو لە دژی گروپی تیرۆريستی داعش، بە شێوەیەک، کە چەندین جار لەلایەن سەرجەم بەرپرسانی عێراق و هەرێمەوە ڕێز لە زەحمەت و فیداکارییەکانی گیراوە.
به‌ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، هیوادارم جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ـ عێراق
٦-١-٢٠٢٠