بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە پەیڕەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئۆرتۆدۆکس لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: هەرێمی کوردستان لانەى پێکەوەژیانە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی لە پەیامێکدا رایگەیاند “لەم یادەدا جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتور و بەهایانە دەکەینەوە و هەموومان پێکەوە لەپێناو قووڵکردنەوەیاندا کاردەکەین”. 

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بە گەرمى لە هەموو خوشک و برایانى پەیڕەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس لە کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشیی کوردستانییان و سەرجەم گەلان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا. هەرێمى کوردستان، لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ماف و ئازادییەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیەتی، لەم یادەدا جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتوور و بەهایانە دەکەینەوە و هەموومان پێکەوە لەپێناو قووڵکردنەوەیاندا کاردەکەین. جەژن و پشوویەکى ئارام بۆ هەمووان دەخوازم و هەموو ساڵێک بە خۆشى. 

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

6-1-2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com