ژاپۆن هێز رەوانە دەکات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن داوا لە تاران و واشنتۆن دەکات، بە ئاراستەی کەم کردنەوەی گرژی و ناکۆکیەکانیان هەنگاو بنێن.

ئابە شینزۆ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی، نیگەرانی خۆی لە بارەی گرژییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ڕوو و جەخت دەکاتەوە کە ئێران و ئەمریکا، هەوڵی کەمکردنەوەی ئەم گرژیانە بدەن.

شینزۆ دەڵێت: بارگرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی خۆیدایە و لەم بارەیەوە نیگەرانم.

ژاپۆن هەروەها جەخت دەکاتەوە، لە سەر ناردنی هێزی بەرگری وڵاتەکەی بۆ ناوچەکە.هۆکاری ئەم بڕیارەشی گەڕاندۆتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ژاپۆن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com