نوچە-سومریە نیوز
سەرۆکوەزیرانی کاتی عێراق، لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایی دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە عێراق نوێترین هەڵوێستی خۆی خستەڕوو.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاتی عێراق، ئەمڕۆ (دووشەممە ٦-١-٢٠٢٠) ڕایگەیاند، کە ئەمریکا بە پێی بڕیاری عێراق لەم وڵاتەیە و کشانەوەی هێزەکانیشی بە بڕیاری عێراق دەبێت.
لە بارەی ململانێ و بەریەککەوتنەکانی ئێران و ئەمریکا لە عێراق، عادل عەبدولمەهدی دەڵێت، رێگە نادەن، کە وڵاتەکەیان ببێتە مەیدانی پاکانەی حسیابی لایەنە دەرەکییەکان.