نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیارایگەیاند: قاسم سولەیمانی بکوژی هەزاران مرۆڤی بێتاوان بوو.
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: لە کوژرانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بە داخ نییە، چونکە بووەتە هۆکاری کوژرانی هەزاران مرۆڤی بێتاوان.
هەر یەک لە سەرۆکانی وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا هۆشدارییان داوەتە ئێران، کە پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت و لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە خۆی بەدوور بگرێت.
جۆنسۆن، هەروەها قاسم سولەیمانی وەک کەسێک وەسف کردووە، کە هەڕەشە بووە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی بەریتانیا و دژ بە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەم وڵاتە جووڵاوەتەوە.