نوچەنێت
وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌و وڵاته.
رۆژی ٥-١-٢٠٢٠، پەرلەمانی عیراق، بەبێ بەشداری فراکسیۆنە کورد‌و سوننەکان، بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە عیراق پەسەندکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٦-١-٢٠١٩، لیندا رینۆڵدز، وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا لەبارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق گوتی، هێزه‌كانی ئوستراڵیا هه‌ر له عێراق ده‌مێننه‌وه وه‌كو به‌شێك له هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش.
وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا داوای له حكوومه‌تی عێراق دەکات، به‌و بڕیاره‌دا بچێته‌وه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له وڵاته‌كه دێنێتە کایەوە. ئه‌وان وه‌كو حكومه‌تی ئوسترالیا به وردی چاودێری دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکەن.