ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو راگەیێندراوێکی سەبارەت بە دۆخی عیراق بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە راگەیێندراوێکی وڵاتانی کەنداو بەرامبەر روداوەکانی ئێستای عێراق و ناوچەکە نیگەرانن و داوا دەکەن، هەموو لایەک هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بدەن.

رۆژی ٣-١-٢٠٢٠، قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران، لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا. دوای ئەوە ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و چاودێرانیش دەڵێن، عیراق دەکرێتە گۆڕەپانی تەسفیەی سیاسی ئێران و ئەمریکا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٦-١-٢٠٢٠، عەبدولەتیف زیانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو رایگەیاند”وڵاتانی کەنداو بە دودڵی و گرنگییەوە چاودێری گۆڕانکارییە مەترسیدارەکانی عێراق دەکەن و داوا دەکەن، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکان و بەدورگرتنی ناوچەکە لە توندوتیژی پێشبخرێت”.
هەر لە راگەیێندراوەکەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەرپرسیارییەتی خۆی هەڵبستێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com