خامنەیی نوێژی مردوو لەسەر تەرمی سلێمانی دەکات

0

نوچەنێت

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، نوێژی مردوی لەسەر تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و هاوڕێکانی کرد.

رۆژی ٣-١-٢٠٢٠، قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوە کوژرا.

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هەریەک لە قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی  و کوژراوانی دیکەی بۆردومانەکەی ئەمریکا گەیشتنە تارانی پایتەخت و نوێژی مردوان لەسەر تەرمەکانیان ئەنجامدرا.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و هەریەک لە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی و لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و چەندین سەرکردەوە بەرپرسی باڵای دیکەی ئێران، نوێژی مردویان لەسەر تەرمەکان کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com