ناتۆ کۆبوونەوەی بە پەلە ئەنجام دەدات

0

نوچەنێت

هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بارودۆخی عیراق سازدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦-١-٢٠٢٠، بە بەشداریی نوێنەری وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و لەسەر داوای ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانییەکە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی بارودۆخی عیراق و ئێران ساز دەکرێت.

رۆژی ٣-١-٢٠٢٠، ئەمریکا لە هێرشێکدا لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کاروانێکی ئۆتۆمبیلی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کوژران.

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، گرژییەکان لە عیراق روولە زیادبوونن. ئەمریکاو ئێران هەڕەشە لەیەکتر دەکەن. ناتۆ مەشقی بە هێزە عیراقییەکان راگرت و پەرلەمانی عیراقیش بڕیاری دەرکردنی هێزەبیانییەکانی لە عیراق دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com