ڕاوێژکاری خامنەیی: ئامانجی هێرشەکانمان دیاری کردووە

0

نوچە-سی.ئێن.ئێن

ڕاوێژکاری ڕابەری کۆماری ئیسلامی دەڵێت: ئەو شوێنەی کە بڕیارە بکرێتە ئامانجی هێرشی ئێران، دیاریکراوە.

حسێن دێهقان، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی سی.ئێن.ئێن رایگەیاند: ئەوەی مەبەستمانە وەک تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا بیکەینە ئامانجی هێرشی سەربازی، پێگەیەکی سەربازییە.

بە گوتەی ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، تەنیا شتیک کەدەتوانێ کۆتایی بەم شەڕە بهێنێ ئەوەیە، کە ئەمریکیەکان زەبری کوشندەی ئێرانیان لێبکەوێ و دواتر نەیانهەوێ کە سەرلەنوێ هێرش بکەنەوە سەر ئێران.

هاوکات زۆرێک لە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی و سیاسی ئێران گوتی: بە زووترین کات تۆڵەیەکی کوشندە لە ئەمریکا دەکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com