ئەڵمانیا ناردنی هێزەکانی بۆ عێراق دواخست

0

نوچە-سومریە نیوز

نووسینگەی  ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، لە بارەی ناردنی هێزیکانیان بۆ عێراق ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە.

بە گوێڕەی ڕآگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، پڕۆسەی جێگۆڕکێکردن بە هێزەکانی و ناردنی ژمارەیەکی نوێی هێزی سەربازی بۆ عێراق ڕادەگرێت، کە بڕیارە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رەوانەی ئەم وڵاتە بکرێن.

سوپای ئەڵمانیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ناردنی ئەو هێزەمان دواخستووە کە بڕیار بوو لە گەڵ هێزەکانی پێشووتری ئەڵمانیا لە عێراق جێگۆڕکێێان پێبکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەڵمانیا بڕیار بوو ٦٠ راوێژکاری سەربازی  ڕەوانەی عێراق بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com