ترەمپ هەڕەشە لە عیراق دەکات

0

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەڕەشە لە عێراق دەکات ئەگەر هێزە ئەمەریکییەکان ناچار بکەن عێراق جێبهێڵن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ دەرکردنی هێزەبیانییەکان لە عیراق، رایگەیاند: ئەمەریکا دەستبەرداری عێراق نابێت تەنیا ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق تێچووی دروستکردنی ئەو بنکە ئاسمانیە بدەن، کە لەلایەن واشنتنەوە بە چەندین ملیار دۆلار دروستکراوە.

ترەمپ هەروەها دەڵێت: ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بکەن، ئەوا سزایەکی توند بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن کە پێشتر وێنەی نەبووە و لەو سزایانەش قورستر دەبێت، کە بەسەر ئێراندا سەپێندراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com