نوچەنێت
ھاتووچۆی ھەولێر، شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە رێگای دەربەندی گۆمەسپان – سەفین ھیران، بەھۆی بەفر بارینەوە مەترسیدارە بەو رێگایەدا ھاتووچۆ نەكەن.
بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، ٦-١-٢٠١٠، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە “ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان دەکەینەوە، رێگای دەربەندی گۆمەسپان- سەفین -هیران، بەهۆی دابارینی بەفری زۆرە و گیراوە. بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر بەفرەکە لەسەر رێگاکە رەق بووە و مەترسیدار بووە، بۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەین، کە ئەم رێگایە بەکارنەهێنن و رێگای هیران شەقڵاوە لە جیاتی ئەو رێگایە بەکاربێنن”.