نوچەنێت
سێ وڵاتی ئەوروپی داوا لە تاران دەکەن، خۆیان لە پەرچەکرداری توند بپارێزن.
رۆژی رابردوو ٥-١-٢٠٢٠، ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و داوا له ئێران دەکەن له‌و رێوشوێنه نوێیانه بكشێته‌وه كه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ناگونجێن.
دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی قودس، تاران رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی پێنجه‌م و كۆتاییدا خۆی له هه‌موو ئه‌و كۆتوبه‌ندانه رزگار ده‌كات، كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی پێشتر ئه‌مه‌ریكا لێی كشایه‌وه بۆی دانرابوو و پابه‌ندبوونی خۆی به كوتوبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
دوابەدوای ئەم لێدوانەی تاران، مێركڵ و ماكرۆن و جۆنسن، بەیاننامەیەکیان دەرکرد کە تێیدا دەڵێن: داوا لە ئێران دەکەین، کردەی توندووتیژی نوێ ئەنجام نەدات و خۆی لە پەرچەکرداری توند بپارێزێت. گرنگە له‌م كاته‌دا گرژییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه و هەموولایەک هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و دان به‌خۆیاندا بگرن.