رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم زیادی کردووە

0

نەوزد عەلی- سلێمانی

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ١٧ هەزار گەشتیار زیادی کردووە.     

حكومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە پلانی هەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردەستان زیاد بکات،  بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، لە سەری ساڵی ساڵی ڕابردوو  نزیکەی ١٥٠ هەزار گەشتیار بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕوویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرووە.                                              

 لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە هاتنی گەشتیاران لە سەری ساڵ، ڕایگەیاند: بە پێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستماندان، لە ٢٧-١٢-٢٠١٩ تاکو ١- ١- ٢٠٢٠، ١٦٧ هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، لە ٧٨% ئەو گەشتیارانەش لە ناوه‌راست و خواروی عیراقەوە هاتوون.   

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، کە هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم بەراوورد بەساڵی ڕابردوو ١٧ هەزار گەشتیار زیادی کردووە. گوتیشی “گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێم ئەژمار نەکراون، بەڵکو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێم ئەژمار کراون”. 

نادر ڕۆستی دەشڵێت “هۆکاری زیادبوونی گەشتیارنیش بۆ هەرێم، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەقامگیرییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، هەروەها ئامادەکاری و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان”.                              

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com