نوچە: ئاژانسەکان
سەرۆكوەزیرانی بریتانیا رایدەگەیەنێت “قاسم سولەیمانی دەستی هەبوە لە كوشتنی هەزار مەدەنی بێ‌تاوان”.
بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، قاسم سوله‌یمانی ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی هه‌زاران هاوڵاتی بێتاوانی له رۆژئاوا هه‌بووه. دەشڵت ”سوله‌یمانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بووە بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا جه‌ختیشیكرده‌وه “رێكاری پێویست ده‌گرینه به‌ر ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێنه ئامانج”.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی ڕابردوو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه دوو ئۆتۆمبێلیان له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.