نوچە
فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناكەن، و ئەوانەی تاوەکو ئێستا لە پەرلەمانن شیعەکانن.
بڕیارە ئەمڕۆ (یەکشەممە ٥-١-٢٠٢٠) پەرلەمانی عێراق، لەسەر پرۆژەیاسایەک بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق کۆببێتەوە. ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارن، زیاتر سەر بە فراکسیۆنی بینا و فراکسیۆنە شیعەکانن، کە نزیکەی ١٠٠ کەس دەبن و هیچکام لە پەرلەمانتارە کورد و سوننەکان ئامادەنین.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە عەممانی پایتەختی ئوردنە.