نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی فەرەنسا، لە بارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە هۆشداری دەدات.
ئیمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە توویتێکدا لە بارەی هەلومەرجی ئێستای عێراق و ناوچەکە، نیگەرانی خۆی خستەڕوو.
بە گوتەی ماکرۆن، لەگەڵ ئەوەی، کە نیگەرانی دۆخی ناوچەکەن، بەڵام دەکرێ دۆخەکە بە هەوڵی هەموو لایەک هێور بکرێتەوە.
ماکرۆن جەختێش دەکاتەوە، کە فەرەنسا دوو ئەولەوییەتی سەرەکی تایبەتی بە خۆی هەیە و لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی وڵاتانی جیهان، هەر دوو ئەولەوییەتەکە دەخاتە بەر باس.
سەرۆکی فەرەنسا جەختیش لە سەر سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکاتەوە و دەڵێت، ئەم وڵاتە هێڵی سەرەکییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.