نوچە: ئاژانسەکان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوتلەی فەتح دەڵێت، دەتوانین ئەیاسایەی هەڵبوەشێنینەو کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا هەبوو بو مانەوەیان لە عێراق ٫ بە زۆرینەی دەنگ کە زیاتر لە ۱٦۰ دەنگمان هەیە بۆ بەڕێ کردنی یاساکە.
حنین قەدو، پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی مەعلومەی عێراقی گوتووە، کە کورد نایانەوێ ئەو یاسایە هەموار بکەنەوە، بەهۆی ئەو بەرژەوەندیانەی هەیانە لەگەڵ کوتلەی سوننەکان، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ یاساکە تێدەپەڕێنین.
حنین قەدو، ئەندامی نوێنەران گوتیشی، یاسای دەرکردنی هێزی ئەمریکی لە پەرلەمان هەیە و ئێستا زۆر پێویستە هەموار بکرێتەوە بەهۆی رووداوی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی مهندس. ڕونیشی کردۆتەوە، کە۱٦۰ دەنگ لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاساکەن بۆ دەرکردنی هێزی ئەمریکا و هەڵوەشانەوەی یاسای مانەوەیان لە عێراق.