ئەمڕۆ لە هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت

0

شلێر سەعید: هەولێر  

ئەمڕۆ (یەکشەممە ۵ـ۱ـ۲۰۲۰) خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت لە ژێر درووشمی ”شکۆ بۆ بڕوانامەکانمان دەگێڕینەوە” بەمەبەستی دامەزراندن و دابینکردنی هەلی کار.

داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن بڕیار دراوە ئەمڕۆ (یەکشەممە ٥-۱-۲۰۲۰)، کاتژمێر ۱۰ سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی سەرتاسەر لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان ئەنجام بدرێت لە ژێر درووشمی ”شکۆ بۆ بڕوانامەکانمان دەگێڕینەوە”٫ بەمەبەستی دامەزراندن و دابینکردنی هەلی کار  بۆیە داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین بە متمانەوە خەم و ئێشی چەند ساڵەی دانەمەزراوان بگەیەنن  و ببنە پردی گەیاندنی داواکاریەکانمان .

لە لێدانێکی بو نوچە، زانا سـبـاح جــوهــر، یاریدەدەری پزیشکی و گوتەبێژی ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان ـ قەزای کۆیە، لەبارەی خۆپیشاندانەکەیەانەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ ئێمە وەک و ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان هاوشێوەی سەرجەم شارەکانی دیکە، بەشێوەیەکی هێمنانە خۆپیشاندان دەکەین و هاتوینەتە سەر شەقام بۆ ئاوڕدانەوە لە گەنجان و دامەزراندنیان.

زانا سـبـاح جـوهـر گوتیشی، وەک ئەنجومەنی نوێنەرانی هەموو شارەکان، یەک یاداشت و داواکاریمان ئامادەکردووە، بەدەر لە دروشم و هوتاف و لێدوانی ئامادەبووان، یاداشت و دروشمەکە بەرزدەکەینەوە بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم. چونکە ۸ ساڵە بە هەموو شێوەیەک دامەزراندن نییە و هەلی کار کەمە و تەنها بۆ لایەنی حیزبی لێرە و لەوێ دەەکرێت.

گوتەبێژی ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراوەکان گوتشی، داوای سەرەتایی ترین مافەکانمان دەکەین، کە دامەزراندن و هەلی کارە. بە تایبەتیش قەزای کۆیە، کە پشکی شێری بەرکەوتوە لە نەبونی بێکاریدا و سەرگەردان بونی ئەو هەزاران دەرچووە و بێ پلانی کاربەدەستان، کە تا ئێستا نزیکەی ۱۷٠ هەزار دەرچوو هەیە و تا دێ ڕێژەکە ڕووی لە زیاد بوونە و حکومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانیش هیچ پلانێکیان نییە بۆ چارەسەکردنی ئەم گرفتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com