نوچە-ڕۆیتەرز
سەرۆکی دەزگای دیپۆماسی ئەڵمانیا دەڵێت، لەم دۆخە ئاڵۆزەی عێراق، کە چاوەڕوانی هەموو ئەگەرێک دەکرێ، هێزەکانی لەم وڵاتە ناکشێنێتەوە.
هایکۆ مایس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەبارەی ڕووداوی کوژراونی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانەوە دەڵێت، لە هەوڵدان لەم بارەوە لەگەڵ ئێران بەشێوەی ڕاستەخۆ گفتوگۆ ئەنجام بدەن.
بە گوتەی هایکۆ مایس، ئەڵمانیا لە هەوڵدایە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەموو هەوڵەکانی بۆ کەم کردنەوەی بارگرژییەکانی ئێران و ئەمریکا لە عێراق، بخاتەگەڕ.
مایس هەروەها دەڵێت، لەم بارەوە لەگەڵ هاوتا فەرەنسی و بەریتانیایەکەی و هەروەها بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە پەیوەندیدایە، تاکوو میکانیزمێک بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکانی تاران و واشنتۆن بدۆزنەوە.
لە بارەی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە دەڵێت، هێزەکانیان لە عێراق ناکشێننەوە.