بەریتانیا هێز رەوانەی ناوچەکە دەکات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

دوابەدوای قووڵتربوونەوەی گرژیەکانی ناوچە لە ئەنجامی کوژراونی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، بەریتانیا هێزەکانی خۆی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشەوە.

لەم بارەوە بەرپرسانی بەریتانی دەڵێن، کەشتییە شەڕکەرەکانیان لە ئاوەکانی کەنداو و گەرووی هۆرمۆز خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشەوە.

وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، کە هێزێکی دەریایی ئەم وڵاتە بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی هێزەکانیان لە ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندی ئەم وڵاتە، رەوانەی ناوچەکە دەکەن.

بەریتانیا هەروەها رایگەیاندووە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆی کەشتییەکانیان و بەرژەوەندەی وڵاتەکەیان، هەموو ڕێوشوێنێک دەگرنە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com