نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکیشراوی عێراق و شازادەی جێنشینی سعودیە لە بارەی دۆخی ئێستای عێراق گفتوگۆیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، لەبارەی ناوەڕۆکی ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەی عادل عەبدولمەهدی و محەممەد بن سەلمان ڕایگەیاندووە، دوولایەن جەختیان لە سەر کەم کردنەوەی گرژیەکانی ناوچە و عێراق کردۆتەوە.
دوو لایەن لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ململانێکانی تاران و واشنتۆن گفتوگۆیان کردووە.
ئەم گفتوگۆیە دوای ئەوە دێ، کە شەوی ڕابردوو بەریەککەوتنی سەربازی لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئیڕان لە عێراق هاتە ئاراوە.
بن سەلمان، هەروەها جەختی کردۆتەوە سەر ئامادەیی سعودیە بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک، کە یارمەتی بە هێورکردنەوەی دۆخەکە بکات.