ترەمپ بۆ ئێران: گورزێکیان پێدەگەیەنین هاوشێوەی نەبێت

0

نوچە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئێران هێرشیان بکاتە سەر، گورزێکیان پێدەگەیەنین لە رابردوودا هاوشێوەی نەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر، وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە و دەڵێت “ئێران هێرشی کردە سەرمان و ئێمەش وەڵاممان دانەوە. ئەگەر ئەمجارە هێرش بکاتە سەرمان، کە من بە تووندی ئامۆژگارییان دەکەم کاری وانەکەن، ئەوا گورزێکیان لێدەدەین هاوشێوەی نەبێت”.

سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی ئەمریکا هەر بەمدواییانە دووتریلیۆن دۆلاری لە چەک و تەقەمەنی خەرجکردووە دەڵێت “ئێمە گەورەترین هێزی سەربازین لە جیهاندا بە جیاوازییەکی زۆر، ئەگەر ئەمجارە ئێران هێرشبکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا یاخود ئەمریکییەک بکاتە ئامانج، هەندێک لەو چەکە براندە نوێ و جوانانەتان بۆ دەنێرین بەبێ دوودڵی”.

ترەمپ شەوی رابردووش سێ تویتی پڕ هەڕەشە ئامێزی لە ئێران کرد و گوتی تاران هێرشیان بکاتەسەر ٥٢ پێگەیان داناون بیانکەنە ئامانج، کە پێگەی گرنگ و هەستیارن بۆ ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com