نوچە: ئاژانسەکان
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، کوشتنی قاسم سولەیمانی هەڵەیەکی گەورە بوو- و ئەگەر لەبەرامبەر هەنگاوەکانی دەستدرێژیکارەوە بێدەنگ بین، زیانی زیاتر دەگەیێنێت.
ئێوارەی رۆژی (شەممە ٤-١-٢٠٢٠) حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە جەختکردنەوە لەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هیچ پرسێکدا دەستپێکەری ئاژاوە و گرژی نەبووە و گوتیشی “ئەگەر هەموومان لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئەمریکا یەکدەنگ نەبین مەترسییەکی گەورە هەڕەشە لە هەموو ناوچەکە دەکات”.
سەرۆککۆماری ئێران هەروەها لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەحمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم بن ئال سانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاند “کوژرانی سولەیمانی، خەڵکی ئێمەی بەهێزتر و پێداگرتر لە هەمووکات کردووە و بەرپرسیاریەتی هەموو لێکەوتەکانی ئەو هەنگاوە تیرۆریستییە لە ئەستۆی ئەمریکایە و باجێکی قورس دەبێت بدات.